| داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەکانی بەغدا ڕاگەیاند  
                             
                                رێکخراوی داعش لە هەژماری فەرمی خۆی بەرپرسیارێتی لە تەقینەوەکانی دوێنی بەغدا ڕاگەیاند و ناسنامەی خۆ کوژەکانیشی ئاشكراکرد.
                                
 
 رێکخراوی داعش ڕایگەیاندوە ئەو کەسانەی خۆیان تەقاندۆتەوە یەکێکیان ناوی ئەبوو یوسف ئەنسارییە و ئەوەی دیکەش ناوی محمەد عارف موهاجیرە. بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی عێراق لە تەقینەوەکاندا 32 کەس کوژران و زیاتر لە 110 کەسیش برینداربوون. تەقینەوەکان کاردانەوەی زۆری ناوخۆی و دەرەکی لێکەوتەوە و مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبونەوەیەکی بەپەلەی لەگەڵ فەرماندە سەربازی و هەواڵگرییەکان ئەنجامدا و بڕیاریدا چەند گۆڕانکارییەک بکرێت. یەکێک لە بڕیارەکانی سەرۆک وەزیران لابردنی فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی بەغدابوو لە پۆستەکەی و دانانی لیوا روکن ئەحمەد سەلیم لە شوێنەکەی. هەروەها هەریەکە لە بەڕێوەبەری هەواڵگری و ڕووبەڕووبونەوەی تیرۆر لە وەزارەتی ناوخۆ و فەرماندەی پۆلیسی فیدراڵی لە پۆستەکانیان دورخستەوە. هاوکات مستەفا کازمی فەرمانی بە وەزیری ناوخۆ کردوە کە بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری هەواڵگری لە پۆستەکەی لابدات و کەسیکی دیکە دیاریبکات.    
 
 |