هاتوچۆی سلێمانی هاوڵاتیان و شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی هاوڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە رێگای هەڕوتە و بەشی سەرەوەی دەباشان بەکارنەهێنن.
هاتوچۆی سلێمانی لە ئاگاداریەکدا دەڵێت "له‌ئێستادا ڕێگه‌ی هه‌ڕوته‌و به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ده‌باشان به‌هۆی دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما بۆ ژێر سفری سه‌دی به‌سته‌ڵه‌كه، بۆیه داوا له‌شۆفێران ده‌كەین،له‌ئێستادا ته‌نها له‌تونێلی پێشڕه‌وه هاتوچۆ بكه‌ن.
ئەوە لەکاتێکدایە دوێنی شەو بەفر لەناوچە شاخاوییەکانی هەرێم باری و لە شاخی گوێژە و ئەزمەڕیش بەهۆی بەفر بارینەوە ریگاکان ئاستەنگ بوون.
ئەمڕۆ بەهۆی هەڵکردنی کزە بایەک و دابەزینی پلەکانی گەرما بەفری ناوچە شاخاوییەکان بووەتە بەستەڵەک.
|