ژمارەیەكی زۆر ئاژەڵی گوندنشینان بەهۆی بۆردوومانی توركیاوە تیاچوون

22/01/2021
فۆتۆ: فۆتۆ: ئەرشیف

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی فڕۆكەیەكی توركیا كوێستانەكانی گوندی چیكان و گوندەژۆر لە سنوری شارۆچكەی حاجی ئۆمەران بۆردوومان كرد و زیانی بە مەڕو ماڵاتی هاوڵاتیان گەیاند.

 بە بیانوی بوونی گەریلاكانی پاكەكە لە ناوچەكە فرۆكەیەكی توركیا كاتژمێر 2.30 خولەكی نیوەڕۆی ئەمڕۆ بۆردوومانی گوندەژۆر چیكان و بەردەڕووخاوی ئاڵانەی كرد. 

لە گوندی چیكان فڕۆكەكەدا شوێنێكی بەخێ,كردنی ئاژەڵی بۆردوومانكردووە كە نزیكەی 400 سەر مەڕی تێدا بووە و بەهۆیەوە زیانێكی زۆر بە مەڕو ماڵاتی ئەو گوندنشینە كەوتووە. 

هاوکات هەر دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ بۆردوومانی چەند شوێنێکی دیکەشکرا لە نەحیەی چەمانکێ لە سنووری قەزای ئامێدی سەرچاوەیەک لە ناحیەکە بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی ڕاگەیاند لە بۆردوومانەکە دا سێ هاوڵاتی ناحیەکە برینداربوون. 

سەرچاوەکە وتیشی فڕۆکەکانی تورکیا لە هەمان کاتیشدا ئۆتۆمبێلێکیان کردووەتە ئامانج لە دەوروبەری ناحیەکە کە گومان دەکرێت هی گەریلاکانی پەکەکە بووبێت بەڵام تا ئێستا زیانەکانی نەزانراون.