سەگێكی جیاواز لە توركیا

22/01/2021
فۆتۆ: فۆتۆ: ئەسۆشێتدپرێس

سەكێگ لە رۆژی 14ی ئەم مانگەوە لەبەردەم نەخۆشخانەیەكی توركیا بۆ ماوەی شەش رۆژ چاوەڕوانی خاوەنەكەی دەكات چونكە لە نەخۆشخانە لە ژێر چاودێری پزیشكەكەیدابوو.

ئاژانسی هەواڵی DHA بڵاویكردەوە لە نەخۆشخانەیەكی باكوری توركیا سەكێگ بە ناوی بۆنكۆك كاتێك خاوەنەكەی لە رۆژی 14ی ئەم مانگە بە ئۆتۆمبێلی فریاكەوتن لە ماڵەوە دەگەیەندرێتە نەخۆشخانە، ئەو سەگە بەدوای ئۆتۆمبێلی فریاكەوتنەكە دەكەوێت. 

خاوەنی سەگەكە ناوی سڵێمان سەنتوركە لە ترابزۆن نیشتەجێیە، كچی ئەو نەخۆشە كە ناوی ئاینورە بە ئاژانسەكەی وتووە "كە بۆنكوك دەباتەوە ماڵەوە بەڵام بەردەوام ڕادەكات و دەگەڕێتەوە بۆ نەخۆشخانە"

محەمەد ئاكدەنیز پاسەوانی نەخۆشخانەكەیە لە بارەی ئەو سەگەوە رایگەیاندووە: ئەو سەگە هەموو ڕۆژێك نزیك كاتژمێر 9ی بەیانی ، هەتا شەو چاوەڕێ دەكات لەبەردەم دەرگاكەدا بەڵام ناچتە ژوورەوە".

پاسەوانی نەخۆشخانەكە وتوشیەتی "كاتێك دەرگاكە دەكرێتەوە سەری بەرەو ناوەوەی نەخۆشخانەكە درێژ دەكات. 

ئەو چاودێریكردنەی سەگەكە ماوەی شەش رۆژ بەردەوام بوو بەهۆی ئەوەی لەڕۆژی چوارشەممە 20ی مانگ بۆنكوك لە كۆتاییدا لەگەڵ سەنتوركدا یەكیانگرتەوە و رۆشتنەوە ماڵەكەیان، خاوەنی سەگەكە دەڵێت ئەو زۆر لەگەڵ من راهاتووە.