عێراق ئۆپراسیۆنی "تۆڵەی شەهیدان"ی دەستپێكرد

22/01/2021
فۆتۆ: 

بە سەرپەرشتی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق، ئۆپراسیۆنی "تۆڵەی شەهیدان" لەمڕۆوە دەستی پێكرد ئامانج پاشماوەكانی رێكخراوی داعشە.

دەزگای دژە تیرۆرس عێراقی رایگەیاند،  ئەمڕۆ هەینی بە فەرمان و سەرپەرشتی مستەفا كازمی، فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق، ئۆپراسیۆنی "تۆڵەی شەهیدان" دەستیپێكردووە بە ئامانجی پاككردنەوەی پاشماوەكانی رێكخراوی چەكداری داعشە. 

لە راگەیەندراوێكی دژەتیرۆردا ئەوەشهاتووە، ئۆپەراسیۆنەكە پشتبەستووە بە چەندین زانیاری وردی هەواڵگری و فەرمانی دادوەر بۆ دەستگیركردنی ژمارەیەك كەس، تا ئێستاش لە ناوچەكانی بەغدا و ناوچەی بابلموعەزەم و ئەنبار و عامریە و فەلوجە و كەركوك ژمارەیەك تۆمەتبار دەستگیركراون. 

دوای تەقینەوەكانی دوێنێ بەغدا فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان ژمارەیەك بەرپرسی ئەمنی و سەربازی لە پۆستەكانیان دوورخستەوە و ئەمڕۆش ئۆپراسیۆنەكەی دەستپێكردووە.