سوپای توركیا لە سنوری زاخۆ تەقە لە ئۆتۆمبێلی گەشتیاران دەكات

22/01/2021
فۆتۆ: 

ئێوارەی ئەمڕۆ سوپای توركیا لە گوندی شەرانشی سەر بە قەزای زاخۆ لەكاتی گەڕانەوەی گەشتیاران تەقەی لە ئۆتۆمبێلی چەند گەشتیارێك كرد بەڵام زیانی گیانی لێنەكەوتەوە.

پەیامنێری ژیان لەزاری چەند شاهید حاڵێكەوە رایگەیاند: لەكاتی گەڕانەوەی ئەو گەشتیارانەی بۆ دیمەنی بارینی بەفر روویان لە گوندی شەرانش كردبوو سوپای توركیا تەقەیان لە ئۆتۆمبێلەكانیان كرد. 

عەبدوڵا قادر، شاهید حاڵێكی رووداوەكە بە پەیامنێری ژیان_ی راگەیاند: هیچ زیانێكی گیانی و ماددی لە تەقەكردنەكە نەكەوتەوە بەڵام ترس و دل ڕاوكی زۆری لای گەشتیاران دروستكرد. 

هاوكات هەر ئەمڕۆ سوپای توركیا لە چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان بۆردوومانی ئەنجامدا كە سێ كەس بریندار بوون و نزیكەی 300 سەر مەڕی هاوڵاتیانیش لەناوچوون.