دوای ساڵێك ژیان لە شاری وهانی چین ئاسایی بووەتەوە

23/01/2021
فۆتۆ: 

ساڵێك دوای دەستپێكردنی قەدەغەی هاتووچۆ لە شاری وهانی وڵاتی چین، گەنجانی شارەكە یانەی شەوانە پڕ دەكەن.

ئەمرشۆ 23ی كانونی دووەمی 2021 ساڵێك تێپەڕ دەبێت بەسەر دەستپێكردنی قەدەغەی هاتووچۆ لە شاری وهانی وڵاتی چین كە ماوەی 76 ڕۆژی خایاند. 

بە گوێرەی وێنەی شارەكە لە ئیستادا دۆخی ژیان ئاسایی بووەتەوە و دووبارە بازاڕەكان و یانە شەوانەكان قەرەباڵغیان تیادا دروست بووەتەوە، بەڕێژەیەكی كەم ماسك بەكار دەهێندرێت لە كاتێكدا ساڵێك پێشتر نەك بەكارهێنانی ماسك بەڵكو چونەدەرەوەش قەدەغەبوو. 

جیاوازی نێوان چین و وڵاتانی تر لە ئەدای ئابووری دا لە ساڵی 2020 دا زۆر بە بەهێزی یە، تاكە ئابووریە لە ساڵی رابردوودا گەشە بكات لە كاتێكدا هەموو جیهان بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا زیانی بەركەوتووە.