زستانێکی سەخت له تابلۆی ئازاردا

23/01/2021
فۆتۆ: 

ئەم تابلۆیە لە ساڵی 1878 لەلایەن نیگارکێشی ئەڵمانی (ئۆگێست فردریک)ەوە کێشراوە.

تابلۆی ئازار نیشاندەری ساتەوەختێکی غەمگین و دڵهەژێنە، کە وەک دەبینین دیمەنی لەدەستدانی بێچووە مەڕێک نیشان دەدات، لە زستانێکی دژواردا، کە بەفرێکی زۆر زەوییەکەی داپۆشیوە و هاوکات ڕەنگێکی دڵتەنگیش ئاسمانەکەی گرتووە، کە لە ڕووی ڕەمزییەوە ڕەنگی ئاسمانەکەش تەواوکەری دیمەنی غەمناکی لەدەستدانەکەیە.

لاشەی بچوکی بێچووە مەڕەکە لەهەڵ ئەوەی لەناو بەفرەکەدا سارد بۆتەوە، بەڵام دایکەکەی خستوویەتییە نێوان قاچەکانی و دەیپارێزێت، چونکە کۆمەڵێک قەلەڕەش دەوریان داوە تاکو بیخۆن، گەرچی هەندێکیان خەم لە ڕووخساریاندا دیارە .

هەڵمێک لەدەمی دایکەکە دێتە دەرەوە کە ئازارێکی سەخت بەرجەستە دەکات، ئەو ئازارەش تەواوی ڕووخسارە ماندووەکەی گرتۆتەوە، ڕەنگە دایکەکە نەیەوێت لاشەی بێچووەکەی بەجێیبهێڵێت و بەرگەی ئەوەش نەگرێت لەبەرچاویدا بێچوەکەی بخۆن، کەواتە دەبێت چی بکات؟

ئەم تابلۆیە لە جۆری ئەو کارانەیە کە هەڵگری ڕاڤەی جیاوازە، لە تواناییدا هەیە قوڵتر لەوەی بە چاو دەیبینین کاردانەوەمان تێدا بجووڵێنێت، کە وابکات هەریەک بە جۆرێکی تایبەت بە خۆمان لێکدانەوەی بۆ بکەین .

ئەمەی خوارەوە تابلۆکەیە بە هێنانە پێشەوەی چەند بەشێکی پەیوەست بە نووسینەکەی سەرەوە .