موسڵ.. شەش ئەندامی داعش دەستگیرکران

23/01/2021
فۆتۆ: 
موسڵ

فه‌رمانده‌ی پۆلیسی پارێزگای موسڵ، ده‌ستگیركردنی 6 چەکداری داعشی له‌پارێزگاكه‌ راگه‌یاند.

یه‌حیا ره‌سوڵ، وته‌بێژ به‌ناوی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عیراق، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە ٢٣ی١ی٢٠٢١، فه‌وجێكی فریاكه‌وتنی پۆلیسی سه‌ر به‌فه‌رمانده‌ی پۆلیسی نه‌ینه‌وا، پاڵپشت به‌زانیاری وردی هه‌واڵگری و هاوكاری هاوڵاتیان، توانیویانە شەش ئەندامی ‌داعش ده‌ستگیربكه‌ن .

له‌به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌، "دوو له ‌تیرۆریسته‌كان كاریان بۆ حه‌سبه‌ ده‌كرد و سێیه‌میشیان كاری بۆ لیژنه‌ی ئه‌منیی كردووه‌ و ئه‌وانی تریش له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتداری تیرۆرستانی داعش له‌شاری موسڵ، سه‌رجه‌میان كاریان بۆ دیوانی جوند و فرقه‌ی فورقان كردووه"‌ .

ئاماژە بەوەشکراوە کە، سه‌رجه‌م تیرۆریسته‌كان له‌گه‌ڕه‌كه‌كانی (هه‌ره‌مات و جه‌زائیر و تسعین) كه‌ كه‌وتوونه‌ته‌ لای راست و چه‌پی شاری موسڵه‌وه،‌ ده‌ستگیركراون.