لیستی نوێی دابەشکردنی مووچە راگەیەندرا

23/01/2021
فۆتۆ: 
ئابوری

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستێکی نوێی دابەشکردنی مووچەی بڵاوکردەوە و بەپێی لیستەکە، سبەی یەکشەممە ٢٤ی١ی٢٠٢١، مووچەی وەزارەتەکانی تەندروستی، پێشمەرگە و دارایی دابەشدەکرێت و رۆژی هەینیش ٢٩ی١ی٢٠٢١، مووچەی خانەنشینی شارستانی دابەش دەکرێت و کۆتایی دێت.

هەروەک رۆژی دووشەممە ٢٥ی١ی٢٠٢١، وەزارەتی ناوخۆ، فەرماندەی پێشمەرگەی زێرەڤانی و بەرگری و فریاکەوتن، لیوای نەوت، رەگەزنامە، وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی مووچە وەردەگرن.

رۆژی سێشەممەش، مووچەی وەزارەتی پەروەردە، ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای گشتیی ئاسایش دابەش دەکرێت.

هەر بەپێی لیستی نوێ دابەشکردنی مووچە، رۆژی چوارشەممە ٢٧ی١ی٢٠٢١، وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی، خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، ئەنجوومەنی دادوەری، وەزارەتی داد، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان، ئەوقاف و کاروباری ئایینی، پلاندانان، پیشەسازی و بازرگانی، گواستنەوە و گەیاندن، دیوانی چاودێری دارایی، مافی مرۆڤ، ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، دەستەی ژینگە، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەسپاکی، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن، دەزگای مین و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی مووچە وەردەگرن.

 رۆژی پێنجشەممەش، مووچەی وەزارەتەکانی شارەوانی و گەشتوگوزار، کارەبا، کەشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، رۆشنبیری و لاوان، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، پەرلەمان، ئەنجوومەنی وەزیران و خانەنشینی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.

 لە کۆتا رۆژیش کە رۆژی هەینی داهاتووە، وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان، مووچەی خانەنشینی شارستانی دابەش دەکات.