7000 پاسەوانی گاردی نیشتیمانی ئەمریكا لە واشنتۆن دەمێننەوە

24/01/2021
فۆتۆ: فۆتۆ: ABC News

لە رۆژی دەستبەكار بوونی سەرۆكی ئەمریكا 200 سەربازی گاردی نیشتیمانی تووشی كۆرۆنا بوون و بڕیاریشە حەوت هەزار سەربازی ئەو هێزە تا مانگی ئازار لە پایتەخت بمێننەوە.

پێگەی ئەی بی سی نیوز بڵاویكردەوە حەوت هەزار پاسەوانی گاردی نیشتمانی بۆ ماوەی حەوت هەفتەی تر لە واشنتن دەمێننەوە بەمەستی یارمەتیدانی دەزگاكانی جێبەجێكردنی یاسای فیدراڵی. 

دانیال هۆكانسۆن، سەرۆكی پاسەوانی گاردی نیشتیمانی ئەمریكا، میدیاكارانی وت: قەبارەی ئەو هێزە بەپێی داواكاری دەزگاكانی جێبەجێكردنی یاسا ناوخۆییەكان گۆڕانكاری بەسەردا دێت ئەو پاسەوانانەی دەمێننەوە بۆ جێبەجێكردنی یاسا فیدڕاڵیەكانە. 

كاربەدەستێكی ئەمریكا بە ئاژانسی هەواڵی ئەی بی سی نیوزی ڕاگەیاند كە دەزگاكان "چەنەبازی" یان لە نێوان گروپە توندڕەوەكاندا بیستووە و باسیان لە سەرهەڵدانی شاراوە لە پایتەختی ئەمریكا كردووە .

هۆكانسۆن ئاشكراشیكرد ئەو ڕۆژانە سەردانی پاسەوانەكانی كردووە كە كۆنگرێس دەپارێزین، ئاماژەی بەوەشكردووە ژمارەیەك سەربازی گاردی نیشتیمانی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنابوون كە نزیكەی 200 كەسە لەو 25 هەزار سەربازەی گاردی نیشتیمانی كە لە رۆژی دەستبەكار بوونی سەرۆكی نوێی ئەمریكا لە ئەركدابوون. 

 ئەو تووشبوونی ئەو ژمارەیەشی بە كەم زانی ئاشكراشیكرد كە ئەو كەسانەی تووشی ڤایرۆسەكە بوون لە واشنتۆن دەمێننەوە و چارەسەری وەردەگرن.