ئەڕدۆغان لەگەڵ ڕاوێژکارەکانی سیاسەتی دەرەوەی وڵاتەکەی تاوتوێ دەکات

24/01/2021
فۆتۆ: 

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، لەگەڵ گەورە یاریدەدەر و راوێژکارەکانی کۆبووەتەوە، بۆ هەڵسەنگاندنی سیاسیەتی وڵاتەکەی لە سوریا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ئاژانسی ئەنادۆڵوی تورکیا بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەکەدا کە وەزیرانی دەرەوە وبەرگریش ئامادەی بوون، ئامانج لێی هەڵسەنگاندنی سیاسەتی دەرەوەی تورکیا و تاوتوێکردنی دوا پێشهاتەکانی هەرێمایەتییەکان.

بەگوێرەی هەواڵی ئاژانسەکە ترۆکی گفتوگۆکان تایبەت بووە بە تاوتوێژکردنی سیاسەتی تورکیا لە سوریا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لیبیا و هەرێمی کارەباخ، جگە لە ڕێگاکانی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕێکخراوی یەکێتی ئەوروپا.

لە بەیاننامەیەکدا سەرۆکایەتی تورکیا بڵاویکردەوە، ئەنکەرە بەوپەڕی سووربوونەوە هەنگاو دەنێت بۆ بەهێزکردنی کاریگەریی خۆی و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی و بەهێزکردنی ناوبانگی خۆی لە سیاسەتی دەرەوەدا لەسەرجەم بوارەکان لەڕێگەی دیپلۆماسی و گفتوگۆوە.