توركیا 10 ملیۆن ڤاكسینی چینی دژی كۆرۆنا بەكاردەهێنێت

24/01/2021
فۆتۆ: 

سبەنێ دوو شەممە بەشی دووەمی ڤاكسینی چینی دەگاتە توركیا وەزیری تەندروستی ئەو وڵاتەش رایگەیاند كۆی ژمارەی ڤاكسینەكە دەگاتە 10 ملیۆن دۆز.

فەخرەدین كوجا، وەزیری تەندروستی توركیا لە تویتێكدا رایگەیاند: بەشی دووەمی ڤاكسینی كۆرۆنا لە وڵاتی چینەوە سبەی دوو شەممە دەگاتە وڵاتەكەمان و بەوەش كۆی ژمارەی دۆزی یەكەمی ڤاكسینەكە دەبێتە 10 ملیۆن. 

ئەوەشی روونكردەوە بە گوێرەی خشتەی كوتانەكەیان ئەو شەش ملیۆن و نیو ڤاكسینەی سبەینێ دەگكاتە توركیا بەردەوام دەبن. 

هەڵمەتی كوتان لە 14 ی كانوونی دووەمەوە دەستی پێكردووە بەپێی ئەو خشتەیە دانراوە، تائێستا لەلایەن وەزارەتی تەندروستیەوە دۆزی یەكەمی ڤاكسینەكە دراوەتە ملیۆنێك و 238هەزار كەس. 

ڤاكسینی چینی كە بە سینۆ فارم ناسراوە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا وەكو كۆمپانیا ئەوروپی و ئەمریكیەكان ناوبانگی نیە بەڵام لە ئێٍتادا توركیا لەو وڵاتەوە وەریدەگرێت.