تابلۆیەکی بۆتیچیلی لە زیادکردنێکی ئاشکرادا دەفرۆشرێت

24/01/2021
فۆتۆ: 

نرخی سەرەتای تابلۆکە ٨٠ ملیۆن دۆلارە.

لە زیادکردنێکی ئاشکرادا ناوەندی فرۆشتنی تابلۆ و شتومەکی بەنرخی سۆسیبی لە شاری نیویۆرک تابلۆیەکی شێوەکاری ئیتاڵی ساندرۆ بۆتیچیلی خستۆتە بەرچاو و بە نرخی ٨٠ ملیۆن دۆلار و ئەگەری هەیە بە زیاتر لەو بڕە پارەیە بفرۆشرێت .

سەرباری دۆخی کۆرۆنا و نالەباری لایەنی دارایی، ئەو تابلۆیە بۆ فرۆشتن نمایش کراوە و بڕیارە لە ماوەیەکی نزیکدا دەست بە فرۆشتنی بکرێت.

کریستۆڤەر ئەپۆستل کە زیاتر لە ٣٠ ساڵە کاری فرۆشتنی تابلۆ دەکات، لە بارەی ئەو تابلۆیەوە دەڵێت: "ئەو تابلۆیە جوانییەکی لەرادەبەدەری هەیە. ماوەیەکی زۆریشە تابلۆی لەم جۆرە نەهاتووەتە نێو بازاڕی فرۆشتنەوە، بۆیە وایدەبینم زیاتر لەو نرخە بکات کە لەسەری دانراوە " .

ساندرۆ بۆتیچیلی

* هونەرمەندێکی بە ناوبانگی ئیتاڵییە

* لە نێوان ساڵانی "1445-1510"دا ژیاوە

* لە سەردەمی زێڕینی هونەری ئیتاڵیدا دەرکەوتووە .

* چەندین تابلۆی بە  نرخی  هەیە کە بە بڕە پارەی زۆر فرۆشراون.

*تابلۆکانی لە مۆزەخانەکانی ئیتاڵیا و وڵاتانی ئەوروپا پارێزراون.

ئەمانەی خوارەوە چەند نمونەیەکی دیکەن لە تابلۆکانی ئەو هونەرمەندە :