شەپۆلی نوێی درامای کوردی

24/01/2021
فۆتۆ: 

لەنێو تواندنەوە و ڕازیبوون

بەرزان خیام

وەک دەبینن ماوەی دوو ساڵە درامای کوردی پێی خستۆتە نێو شەپۆلێکە نوێوە بە سیناریۆ و تەکنیک و ئەکتەر ودەرهێنەر و فۆڕم و جۆری نوێ ، بەپێویستم زانی ئەم بابەتە بنووسم وەکو وشیارکردنەوەیەک ...

نازانم تا چەن خەڵکی و هونەرمەندان ئاگادارن کە درامای کوردی بە ٤ قۆناغدا تێپەڕبوە دەتوانین پۆڵێنیان بکەین کاتی دروستبوونی درامای ژاڵە و چەند درامایە تر کەخۆی لەفۆڕمی خێڵ و هۆزدا دەبینیەوە و ، پاشان لەناوەراستی نەوەدەکان پێی خستە قۆناغێکی نوێوە بوو بە درامای کۆمەڵایەتی و گەڕەکی و ، پاش پرۆسەی ئازادی عێراق قۆناغی شۆڕشی و داستانی دەستی پێکرد هەتا ٢٠١٣ ، پاشان دراما بەشێوەیەکی کتوپڕ لاوازبوو هەتا لە لە ٢٠١٩ دوبارە بەفۆرمێکی جیاوازتر و تەکنیک و ئینتاجی جیاوازتر شەپۆلێکی نوێ دروستبوو کەپێکدێت لە پێکهاتەی درامی نوێ ...

هەموو ئەوانەی باسکران لەسەرەوە مانای بوونی دراما نیە بەشێوەیەکی ئەکادیمی یاخود چالاک و بزنس و هونەری یاخود بەجۆرێک رەنگدانەوەی لەنێو کۆمەڵگەدا دروستکردبێت ، بەڵکو لە ١٩٨٥ــەوە هەتا ئەم ساتەوەختە هەول بۆ بونیادنانی دراما دەدرێت لەکوردستان، هیچ یەکێک لەو هەوڵانەش سەری نەگرتوە و دوای چەند سالێک خامۆش بووە ، دەتوانین بڵێین ئەو بەرهەمانە مێژوون و تێپەرین و وەکو بون و سەرچاوە پشتیان پێ ببەستین ڕێزیان بگرین و بیانپارێزین ...

ماوەی چەند ساڵێکە تۆڕەکانی ئینتەرنێت و میدیا و سۆشیال میدیا گروپ و پەیج و مالپەرە سینەماییەکان کاریگەریەکی زۆریان خستۆتە سەر ئاستی وشیاری و مەعریفی کۆمەڵگە بەتایبەتی گەنجان و پسپۆڕانی نوێ لەبوارەکە ، بەڕادەیەک ئاستی وشیاری زیادی کردوە هەندێک جار بەرهەمی بیانی رەفز دەکەنەوە ، ئەمەش خۆی لەخۆیدا دوو کاریگەری باش و خراپی هەیە ، کاریگەریەکە دەگەڕێتەوە بۆ دەسکەوتنی باشترین بەرهەمە ناوخۆیی و بیانیەکان لەرێی تیڤی و تۆڕ و مالپەرە بیانی و ناوخۆییەکانەوە،  ئەمەش وای کردوە ئاستی وشیاری بەرزبێتەوە و قسە و بابەت و رەخنە و تێبینی و سەرنجیان هەبێت لەسەر بەرهەمەکان ، ئەوانەش کاریگەریان کردوە لەسەر بەرهەمە کوردیەکان بۆنموونە دەتوانین بڵێین دەیانەوێت هۆڵیوود و بۆڵیوود و ئێران و کۆریا و چین و میسڕ و ئەوروپا بەراورد بکەن بە کوردستان و لەکاتێکدا ئەوا سەد ساڵە ئامێری سینەماتۆگرافیان بەدەست گەیشتوە بەلانی کەمەوە کۆی هەموویان ٧٠ ساڵە درامایان هەیە دراماش نەبێت زیاتر لە ٨٠ بۆ ٩٠ ساڵە سینەمایان هەیە و لەوکەرتە پێشکەوتوون ، بەڵام ئێمە ٣٦ ساڵە هەوڵ بۆدراما ئەدەین و ٢٩ ساڵە هەوڵ بۆ سینەما ئەدەین ، بەڵام هەتا ئەم دەقەیە خاوەمی هیچیان نین و هیچ هەوڵێک درێژەی نەخایەندوە ...

ئێمەی کورد بەهۆی شەڕ و قات و قڕی و کوشتن و برین و هەژاری و برسێتی و خاک و کێشەی کوردایەتی و دواکەوتووی کۆمەڵگەوە زۆر لەژیان و پێشکەوتن و عەولەمە دواکەوتین و ئەوان هەر پێشکەوتن ، لەبەر ئەوە ناکرێت وەکو تازە بوکێک لەنێو جیهانی سینەما و دراما هەوڵەکانمان بەراورد بکەین لەگەڵ وڵاتێک خۆی خاوەن هەموو شتێک بوە یاخود وڵاتانێک کاتێک سینەما دروستبوە وڵات بوونە ، وڵاتێک ٣٠ ساڵە لەنێو شاخەکانەوە هاتۆتە نێو شار و ١٨ ساڵە کەرەستەکانی پێشکەوتن پێ گەیشتوە و هەتا ئێستا فێرگە و کەرتی تایبەت و خوێندنگەیەکی سینەمایی نیە بەئاستی وشیاری ئێستامان کە تاکێکی کورد هاوشێوەی تاکی ئەمریکی و بیانی وشیارە و بە مەعریفە و زانیاریە بەراورد بکەین بەوڵاتێک ماوەی سەد ساڵە خزمەتی ئەوکەرتە دەکات ، لەبەرئەوە کاتێک پاش ٢٠٠٣ سەردەمی نوێی کورد دەستی پێکرد لەکۆی هەموو ئەو گرفتانەی کەهەیەتی لەژیاندا سینەما و دراماش بەشێکە لەوگرفتانە کەهەیەتی ، بۆیە چۆن هەوڵ بۆ سەربەخۆیی وڵات دەدەین بەوشێوەیەش پێویستە هەوڵ بۆدروستبوونی سینەما و دراما بدەین ، جا نابێت بەشێوەیەک هەڵسەنگاندن بکەین بەرهەمە کوردیەکان بەراورد بکەین بەبەرهەمی بیانی ، ڕۆشنبیری و ئازایەتی لەو وشیاریەدا نیە لە ٢٠٠٣وە هەموو کەرەستەیەکی پێشکەوتنی هونەریمان بەدەست گەیشتوە و دراماکانی جیهان و هۆڵیوود و تۆڕەکان نیتفلێکس و hbo و got و پیکی بلاندوس و برەیکینگ باد و ڤایکینگ و زۆری تر بەراورد بکەین کە زەمینەسازی بۆکراوە بەڵام دەرهێنەرێکی کوردی بەدبەخت لەگەڵ ستافێکی کوردی بەدبەخت لەنێو وڵاتێکی بەدبەخت  لەسەر دەیان کێشەوە بەرهەمێک دەخاتە سەر شاشە بۆئێوە ئێوەش گاڵتەجاڕیان پێدەکەن و دەیانشکێننەوە و ناویان لەکەدارەکەن ، ئەوان سەدەیەک هەولیان داوە هەتا گەیشتوونە بەم ئاستەی ئێستە ، بەڵام ئێمە دەیان ساڵە هەوڵەدەین و هەموو بوونە بەمێژوو نەک بوبێتن بە چەترێک ئێستەی پێ بپارێزرێ بەڵکوو لەگەڵ ئاوەکەدا ڕۆشتوون ، ئەوەی جێگەی ئومێد بێت بۆئەوەی ببینە خاوەن درامایەکی سەربەخۆ ئەم شەپۆلە نوێیەیە گەر ئەم شەپۆلە نوێیە بتوێتەوە دلنیابن باش نابێت ، بۆیە لێگەڕێن با دراماکارەکان کاربکەن هاندەریان بن ڕێزیان لێبگرن سەرەڕای بۆنی سەدان ڕەخنە لە بەرهەمەکیانیان با کاربکەن بەپێی کات هەموو شتێک باش دەبێت و هەزم دەکرێت ، ببنە هاندەر و پاڵنەر ، سەرەڕای ئەوەی من لەکاتی نوسینی ئەمبابەتە سەدان و هەزاران رەخنە و سەرنج و تێبینیم لەسەر کۆی بەرهەمەکان هەیە ، بەلام ڕێگە بەخۆم نادەم هیچ شتێک بنوسم چونکە پێویستە وابین ، با لە خراپ و هەڵەوە دەستپێبکەین مادام دەستپێکە با سەد بەرهەمی تر بەخراپی دروست بکرێت بەڵام بەپێی کات منافەسە و فێربوون و سودمەندبوون و کەرتی تایبەت و فێرگە و قوتابخانە و میتۆد و ستایل و فۆڕمی کوردی دروست دەبێت ، بۆیە وشیاری ئەم نەوە نوێیە زۆر خەتەرە و کاریگەرە لەسەر شکانەوەی ئەم شەپۆلە نوێیە ، تێبینی و ڕەخنە و سەرنج بە مۆڕاڵێکی هونەریەوە بنووسن بەڵام مەبنە هۆی شکانەوەی کەسایەتی وبەرهەمەکان لەپێناو سۆشیال میدیایەکی بێ موعتەبەر و کەسێکی نەشارەزا ...

کەواتە ئێمە خاوەن دراما نین ، بەڵکو خاوەن هەوڵین ، باهەموومان لێگەڕێین هەوڵەکان دراما دروست بکەن ، ئەوکات دڵنیابن خۆڕسکانە ڕەخنەکان نامێنن... بۆنموونە

ئەو زنجیرانەی ئێستا دروست دەکرێن و لەکۆمەڵگەی ئێمە جێگەیان نابێتەوە کێشەکە لە جۆر و ژانر و بیرۆکە و تایپ نیە ، تایپی مافیایی و ئەکشن و موزیکی کەئێستە خەلکی بەشێوەیەکی نابەرپرسانە پاشگری تورکی یاخود بیانی دەخرێنە پاڵیان بەوشێوەیە نیە لەئەسڵدا بیانیە ئەوپاشگرە و ئەوپەڕی هەڵەیە ، کێشەی ئەوبەرهەمانە لە شێوازی وەشاندن و دروستکردن و تەکنیک و سیناریۆیە چونکە ئەگەر تەواوی بیرۆکەکانی سینەما و دراما لەوڵاتەکەماندا جێگەیان نەبێتەوە ئێمە ناتوانین دراما بینا بکەین ئەمریکا و هەموو وڵاتانی تریش ، بۆنموونە کوردیش خاوەن هەزاران چیرۆکی ترسناک و سوپەرهیرۆ و ئەفسانەیی و داستان و مێژووی و تاوانکاریە ، کاتێک هۆڵیوود فیلمێکی خەیاڵ زانستی و ترسناک و سوپەرهیرۆ دروست دەکات ئەو ژانەر و جۆرانە مڵکی خۆی نیە مڵکی جیهان و ئێمەی کوردیشە لەبەرامبەر thor دەتوانین بڵێین ئێمەش کاوەی ئاسنگەرمان هەیە و ، هەموو ئەوانەیش دورن لەژیان و راستی ئەوانەوە و هیچ کەسێکی ناڵێت ئەمریکا سوپەرهیرۆ و خەیاڵ زانستی لەوڵاتێکی دیکەوە دزیوە چونکە مڵکی هەموو جیهانە ، کەواتە چیرۆکی مافیایی و ناڕوون و نامۆ مڵکی تورک و فارس و هیچ وڵاتێک نیە ، ئەمریکاش کەهەولیان داوە خراپ بوونە بۆنموونە فیلمە خەیاڵ زانستی و سوپەرهیرۆکانی هۆڵیوودی ٦٠ ساڵ پێش ئێستا جێی پێکەنینە ، بەڵام لەلایەن خەڵکەوە گرنگی پێدراوە و ڕێزی لێگیراوە ئێستای لێ دروستبوە ،  بۆیە بائێمەش ڕێز لەئێستامان بگرین و پێشوازیان لێبکەین لەداهاتودا ببینە خاوەن ئەوجیهانەی تەواوی هونەرەکانی داگیردکردوە و رۆژ لەدوای رۆژ ڤێرژنی نوێی بۆدێت ، بائاستی وشیاری و ڕۆشنبیری ببێتە پاڵنەری نوسەرێک ساڵانێکی بۆ نوسینی سیناریۆی درامایەک تەرخانکردوە ، یان وەبەرهێنێک پارەی چەند ساڵ ڕەنج گیرفانی خۆی خستۆتە نێو بەرهەمێک ، یان دەرهێنەرێک لەسێدارەدانەوە هاتوە خزمەتی میلەتەکەی خۆی دەکات ، یان کەسێک ساڵانێکە بەئومێدی دروستکردنی بەرهەمێکە قەیچێکە با خراپ بێت ، یان دەرهێنەرێک حورمەتی بۆئەکتەری کورد گەڕاندۆتەوە و مافی ماندوبونی خۆی پێداوە ، یان ئەکتەرێک لەسەر هەموو دەیان کێشەوە هاتوەتەوە بەرکامێرا ...

چونکە هەموان بەرپرسن لەدامرکانەوە یاخود دروستبونی ئەم شەپۆلە نوێیە کە لەماوەی دوساڵدا چەندین بەرهەم هەبوە و چەندینی تر لەڕێگەیە ، گەر بەم شێوازە خەڵک پشتگیریان بکات و ڕیز لەماندوێتیان بگرن هەتا دەساڵی ئایندە لەسەر هەزاران هەڵەوە دێینە سەر دەیان هەڵە ، دەبینە خاوەن جیلێکی تر لەکەسانی پسپۆر کە دەکرێت ( بەرهەمێکی خەیاڵ زانستی دروستبکەن کارەکتەر بەجلک و کڵاشی کوردیەوە بچێتە بۆشایی ئاسمان و گوندنشینێکی سەر سنور بەرهەمەکەی پێ هەزم بکرێت).