هەژماری بانکی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دروستدەکرێت
هەولێر
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و بەدواداچوون لە ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و تیمی بایۆمه‌تری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، پڕۆسه‌ی بایۆمه‌تری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یان تاوتوێکرد و بڕیاردرا هەژماری بانکی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دروست بکرێت.
وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئه‌مڕۆ یەکشەممە 24ی 1ی 2021 شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازیكردووە له د.عه‌بدولكه‌ریم خه‌سرۆ، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و بەدواداچوون له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سكرتێری لیژنه‌ی چاكسازی حكومه‌تی هه‌رێم.
ئاماژەی بەوەشکردووە، له‌كۆبوونه‌وه‌كەدا، كه بە ئامادەبوونی به‌رپرسی تیمی بایۆمه‌تری له حكومه‌تی هه‌رێم و نوێنه‌رانی یه‌كه‌ی 70 و 80 بەڕێوەچووە، به‌وردی پڕۆسه‌ی بایۆمه‌تری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه تاوتوێكراوە، كه دواجار ده‌بێته هۆی رێكخستنه‌وه و كۆنتڕۆڵكردنی مووچه‌ی هێزه‌كان و سه‌رخستنی پڕۆسه‌ی چاكسازی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه .
وه‌زیری پێشمه‌رگه روونیکردووەتەوە کە هاوپه‌یمانان به‌رده‌وام جه‌خت له‌سه‌ر پرسی بایۆمه‌تری ده‌كه‌نه‌وه، كه دواجار ده‌بێته‌هۆی خێراكردنی پڕۆسه‌ی چاكسازی، راشیگه‌یاندووە، پرۆسه‌ی بایۆمه‌تری له‌ناو وه‌زاره‌ت كۆتایی پێهاتووه و لیستی ناوی هێزه‌كانی 70 و 80 ئاماده‌كراوه بۆ ئه‌وه‌ی بخرێنه ژێر پرۆسه‌ی بایۆمه‌ترییه‌وه.
لەکۆتایی کۆبوونەوەکەشدا، بڕیاردراوە هەژماری بانکی بۆ یەک بەیەکی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان دروستبکرێت.
|