لە تورکیا 14هاوڵاتی عێراقی و سوری بە تۆمەتی ئەندامیەتی داعش دەستگیرکران

25/01/2021
فۆتۆ: 

ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ بڵاویکردەوە، دەسەڵاتدارانی تورکیا ١٤ هاوڵاتی عێراقی و سورییان ڕەوانەی دادگا کردووە بۆ دادگاییکردن بە تۆمەتی ئەندامیەتی لە ڕێکخراوی داعش.

ئاژانسەکە لەزاری سەرچاوە ئەمنییەکانی تورکیاوە بڵاویکردەوە، تیمەکانی دژە تیرۆری سەر بە ویلایەتەی سامسۆنی باکوری ئەو وڵاتە، ڕۆژی هەینی ڕابردوو هەڵمەتیکی گەڕان و پشکنینیان لە چەند ناوچەیەکی جیاجیای ویلایەتەکە ئەنجامداوە، کە لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانە لە ڕێکخراوی داعش.

ڕوونیشیکردووەتەوە، لە هەڵمەتەدا ١٤ کەس دەستگیر کراون، ١٠ هاوڵاتی عێراق و ٤ هاوڵاتی سورین، کە پەیوەندییان بە ڕێکخراوی داعشەوە هەبووە، سەرجەم ئەو کەسانەش لە ١٣ ماڵدا دەستگیر کراون.

ئاژانسەکە ئاشکرایکردووە، دوای پشکنینی تایبەت سەرجەم ئەو تۆمەتبارانە رەوانەی دادگا کراون بۆ لیکۆڵینەوە.