لە كەركوك نوێكردنەوەی بایۆمەتری دەكرێتە مەرج بۆ وەرگرتنی موچە

26/01/2021
دیمەنێک لە شاری کەرکوک
فۆتۆ: 

پارێزگای كەركوك نوێ كردنەوەی تۆماری دەنگدەران دەكاتە مەرج بۆ دابەشكردنی موچەی مانگی شوبات.

ئیدارەی پارێزگای كەركوك لەنوسراوێكدا كە واژۆی پارێزگاری بەوەكالەتی بەسەرەوەیە فەرمانگە ودامەزراوە حكومیەكانی شارەكەی ئاگاداركردووەتەوە لەوەی وفەرمانبەران ناچار دەكرێن لەكاتی وەرگرتنی موچەكانیان كارتی نوێكراوەی بایۆمەتری تایبەت بەبەشداری كردن لەهەڵبژاردن هەڵبگرن ونیشانی فەرمانگەو دامەزراوە حكومیەكان بدەن. 

نوسراوەكەی پارێزگاری كەركوك لە رۆژی 10ی ئەم مانگە دەرچووە و پاڵپشتە بە راسپاردەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق وداواكاری كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان، بەگوێرەی ئەو نوسراوە ئەوەی پابەند نەبێ موچەكەی نادرێتێ.