تەقینەوەیەك لە گرێ سپی 10 كوژراو و برینداری لێكەوتەوە

26/01/2021
فۆتۆ: فۆتۆ: ئەرشیف

لە گرێ سپی رۆژئاوای كوردستان تەقینەوەیەك ڕوویدا و بە هۆیەوە بە پێی ئامارە بەراییەكان 10 كوژراو و برینداری لێكەوتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە لە شاری گرێ سپیی رۆژئاوای كوردستان، تەقینەوەیەك روویدا و بەهۆیەوە سێ كەس كوژران و حەوت كەسی دیكەش بریندار بوون.

سەرچاوەیەكی ئەمنی لە رۆژئاوای كوردستان بە میدیا هەرێمیەكانی راگەیاند، تەقینەوەكە لە چواڕێیانی شارەوانی بووە بریندارەكان بۆ چارەسەری گواستراونەتەوە نەخۆشخانەكانی سەر سوپای توركیا . 

تەقینەوەكە بە هۆی بۆمبێكی چێندراوەوە بووە لە نێو بازاڕی شارەكەدا و تا ئێستا هیچ لایەنێك بەرپرسیاریەتی خۆی لەو تەقینەوەیە ڕانەگەیاندووە.