دەنگی تەقینەوەیەك لە پایتەختی سعودیە بیسترا
كەمێك لەمەوبەر دەنگی تەقینەوەیەك لە ریازی پایتەختی سعودیە بیسترا و سەرچاوەیەكی ئەمنی رایگەیاند موشەكێك بە ئاراستەی شارەكە تەقێندراوە.
ئاژانسی ڕۆیتەرز لە چەند شایەتحاڵێكی رووداوەكە بڵاوكردەوە، تەقینەوەیەكی تووند بیستراوە سەرچاوەكانی عەرەبستانی سعودی لەسەر تەقینەوەكە دەڵێن، موشەكێكی بالستی بووە و سیستەمی بەرگری ئاسمانی پوچەڵی كردووەتەوە.
تائێستا زیانەكانی تەقینەوەكە نەزاندراوە و بەڵام لە تۆڕەكۆمەڵایەتیەكانی وڵاتەكە باسین لەوەكردووە موشەكەكە ئاراستەی فرۆكەخانەی شارەكە كراوە، تا ئێستا هیچ ڕوونكردنەوەیەكی فەرمی لەسەر هۆكاری تەقینەوەكە نەدراوەتەوە.
|