ڕۆمانی "کوڵه‌بنه" بەسەرهاتی میرێکی توندوتیژ
عەلی عوسمان ڕۆمانی (کوڵەبنەی) لە زمانی سویدییەوە کردووە بە کوردی کە زمانی یەکەمی ڕۆمانەکەیە، ئەم ڕۆمانە له نووسینی ڕۆماننووی سویدی ـ براوه‌ی خه‌لاتی نۆبڵ له ساڵی ١٩٥١ ـ "پێر لاگه‌رکڤیست"ه، له ڕواڵه‌تدا، ڕۆمانێکی مێژووییه و ڕووداوه‌کانی له ده‌رباری میرێکی سه‌رده‌می ڕێنیسانس به‌ڕێوه‌ده‌چێت، میرێك، که بیرکردنه‌وه‌یه‌کی ماکیاڤیلیانه ده‌یبزوێنێت و کاره‌کته‌ری سه‌ره‌کیش کورته‌باڵه‌که‌ی ده‌رباره‌که‌یه‌تی. ئه‌م کورته باڵایه نموونه‌ی به‌دکارییه و هه‌رده‌م ئاماده‌یه توندوتیژیی ئه‌نجام بدات.
هه‌موو ئه‌و دیوه تاریکانه‌ی، که له نه‌ستی میردا هه‌یه له کاره‌کته‌ری ئه‌م کورته‌باڵا‌یه‌دا کۆبوونه‌ته‌وه. بۆیه، سایکۆڵۆژییه‌تێکی وێرانکه‌ری هه‌یه، نه شاره‌زایی له هه‌موو شتێکدا هه‌یه و نه‌یش سه‌ری له هه‌موو ئه‌زموونێکدا ده‌رده‌چێت.
سه‌باره‌ت به شێوازی په‌یدابوونی و به سرووشته‌که‌یه‌وه، بێبه‌شه له ئه‌زموونه گرنگه‌کانی وه‌کوو دڵخۆشبوون به جوانی، چێژوه‌رگرتن له یاریکردن، سه‌رسامبوون به موعجیزه‌کانی خۆشه‌ویستی. ڕۆمانه‌که له باری ته‌کنیکه‌وه له شێوه‌ی یاداشت نووسراوه و ده‌چێته خانه‌ی ئه‌و جۆره ڕۆمانانه‌ی، که له دنیای ئه‌ده‌بدا به Epistolary novel ، واته ڕۆمان به فۆرمی نامه، ناسراون. "لاگه‌رکڤیست" هێزێکی بزوێنه‌ر له گێڕانه‌وه ده‌به‌خشێته قسه‌کانی کورته‌باڵا، که له‌و تاڵی و کوێره‌وه‌رییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن، خۆی چه‌شتوونی .
شایەنی باسە ئەم ڕۆمانە بەم نزیکانە لەلایەن دەزگای فێربوونەوە چاپ و بڵاودەکرێتەوە .
|