ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا ئەنتۆنیۆ بلیکنی بە وەزیری دەرەوە پەسەندکرد

27/01/2021
فۆتۆ: 

ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا بە زۆرینەی دەنگ ئەنتۆنیۆ بلیکن کاندیدی جۆبادین بۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پەسەندکرد.

ئەنتۆنیۆ بلیکن ٧٨ دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی پیرانی بەدەستهێنا لەکاتێکدا خۆی بە 51 دەنگ پۆستەکەی مسۆگەردەکرد.

بلێکن لەبەردەم ئەنجومەنی پیران باسی پلانی خۆی کرد لە وەزارەتی دەرەوە و ڕایگەیاند ئامادەیە بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ئەو پرسانەی پەیوەندیان بە روسیا و چین و کۆریای باکور و ئێرانەوە هەیە.

ئەنتۆنیۆ بلیکن لە ئیدارەی باراک ئۆباما جێگری وەزیری دەرەوە بووە و دەیانجار سەردانی هەرێمی کوردستان و عێراقی کردوە و پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ بەپرسانی هەرێمی کوردستاندا هەیە.

بلیکن تەمەنی 58 ساڵە و خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرایە لە یاسا لە زانکۆی کۆڵۆمبیا و ماوەی چوارساڵ یاریدەدەری جۆ بایدن بووە لە ساڵانی 2009 بۆ 2013.