کاتژمێری ئەپڵ ژیانی پاسیکل سوارێک ڕزگار دەکات

27/01/2021
فۆتۆ: 

پاسکیلسوارێکی بەریتانی دوای پەیوەندیکردنی بە ژمارەی ٩٩٩ حاڵەتەکتوپڕەکانی وڵاتەکەیەوە، لەڕێگەی کاتژمێرەکەیەوە لە جۆری ئەپڵ تونرا ڕزگار بکرێت، لەکاتێکدا کەوتبووە ناوی ئاوی ڕوبارێکەوە.

ئەو پاسکیلسوارە لە کەرتی (ڕیتفۆرشایەر)ی بەریتانیا دوای ئەوەی بە پاسکیلەکەیەوە دەکەوێتە روباری (وای)یەوە لەو ناوچەیە، بۆ ماوەی کیلۆمەترێک ئاوی ڕوبارەکە دەیبات، بەڵام بە هەر شێوەیەک بووە خۆی بە لقی دارێکەوە گرتووەتەوە و پەیوەندیکردووە بە بەشی حالەت کتوپرەکانی ئاگرکوژێنەوەی ناوچەکەوە.

شۆن بیلی بەڕێوەبەری ئاگرکوژێنەوەی ناوچەکە بە (بی بی سی) ڕاگەیاندووە، ئەو پاسکیلسوارە چانسی هەبووە، چونکە بۆ ماوەیەک توانیویەتی خۆی بە لقی درختێکەوە بگرێتەوە، ئەوا کاتێک گەیشتوونەتە بۆ ڕزگارکردنی سەرسامبوون بەوەی چۆن توانیویەتی بۆ ماوەیەکی زۆر دەستی شلنەکات لە لقی دارەکە و ئاو بیبات.

 بیلی ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کاتی ڕوداوەکە چەند کەسێکی ڕێبوار لەو ناوچەیە چاویان بەو پاسکیلسوارە کەوتووە لەناو ئاوەکەدا و ئامۆژگاریان کردووە لەڕێگەی کاتژمێرەکەیەوە شوێنی خۆی بۆ تیمەکانی فریاکەوتن دیاری بکات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرباری هاوکاریی ئەو رێبوارانە، دوای ٢٠ خولەکە ئەو کاتە توانیویانە بە وردی شوێنەکەی دیاری بکەن و بە سەرکەوتوویی ڕزگاری بکەن.

جێی ئاماژەیە زۆربەی تایبەتمەندییەکانی کاتژمێرەکانی ئەپڵ دژی ئاوە و ڕێگەت پێدەدات پەیوەندیی تەلەفۆنی و خوێندنەوەی پەیامەکان کە بۆت دێت بخوێنیتەوە و سەیریان بکەین، لەگەڵ چەندین تایبەتمەندی دیکە.