گروپی شانۆی گۆدۆ دوو شانۆنامەی (هێنریک ئەپسن) چاپ و پەخش دەکات

28/01/2021
فۆتۆ: 

فاروق هۆمەر شانۆنامەکانی لە ئینگلیزییەوە کردووەتە کوردی

بڕیارە لە مانگی ٢ ی ئەمساڵدا گروپی شانۆی گۆدۆ لە دێژەی زنجیرەی کتێبە چاپکراوەکانیدا دوو شانۆنامەی نوسەری نەرویژی هێنریک ئەپسن چاپ و پەخش بکات، شانۆنامەکان لەکان نوسەر و وەرگێڕی کورد (فاروق هۆمەر)ەوە لە زمانی ئینگلیزییەوە وەرگێردراون و دزاینی بەرگیان لەلایەن (زاریی)ەوە بۆ کراوە و (ڕەنجدەر جەبار) کاری دیزاینی ناوەوەی بۆ کردوون .

سەبارەت بەم کارەیان سەرپەرشتیاری گروپی شانۆی گۆدۆ دەڵێت: هەریەک لەم شانۆنامانە لە کارە هەرە بەناونانگەکانی دونیای شانۆن و لە جیهاندا بەردەوام بە شێوازی جۆربەجۆر و زمانی جیاجیا نمایش دەکرێن، کە بەداخەوە تاکو ئێستا هیچیان لەسەر شانۆکانی باشوری کوردستان پێشکەش نەکراون .

پاشان هەر لەبارەیەوە وتی: بەهیواین پاش بڵاوبوونەوەیان ببنە سەرچاوەیەکی باش بۆ ناوەندەکانی خوێندنی شانۆ، هەروەها بکرێنە نمایشی سەرکەوتووی وەها کە هەمووان هەشت بکەین بە ئەنجامدانی کارێکی وەها، هەنگاوێکی باشمان ناوە .

لە کۆتاییدا ئەو سەرپەرشتیارە وتی: وەکو گروپی شانۆی گۆدۆ سوپاسی کاک فاروق و تەواوی ئەو بەڕێزانە دەکەین کە هاوکاربوون لە بە ئەنجام گەیاندنی کارەکانی هەردوو کتێبەکە .

شایەنی ئاماژەیە گروپی شانۆی گۆدۆ ماوەی دوو ساڵە دامەزراوە و لە پاڵ نمایشی شانۆییدا، چوار کتێبیان لە بواری شانۆدا چاپ کردووە و سێ سیمیناریان ۆب کەسانی پسپۆڕ لە هەمان بواردا بەستووە.