وەزارەتی کارەبا نرخی کارەبای نیشتیمانی گرانکرد

31/01/2021
فۆتۆ: 

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم نرخی کارەبای نیشتیمانی لەسەر هاوڵاتیان و پیشەسازی و بازرگانی و کشتوکاڵی گرانکرد.

بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی کارەبا کە شەش رۆژ پێش ئێستا دەرچووە و وێنەیەکی دەست تۆڕی هەواڵی ژیان کەوتووە پێشتر لە یەک بۆ 450 یەکە نرخەکەی 15 دیناربووە،بەڵام ئێستا کراوە بە 18 دینار.

هەروەها پێشتر 5000 هەزار یەکە نرخەکەی 200 دیناربووە ئێستا کراوە بە 241 دینار.

بۆ کارەبای شوێنە بازرگانیەکانیش پێشتر کیلۆواتێک 130 دیناربووە،بەڵام ئێستا بووە بە 157 دینار.

بۆ شوێنی کشتوکاڵیش کراوە نرخەکە کراوە بە 136 دینار و بۆ دامەزراوە  و فەرمانگە حکومیەکانیش 181 دینارە.

ئەوە لەکاتێکدایە لە ئێستادا پێدانی کارەبای نیشتیمانی بەهاوڵاتیان بە شێوەیەکی بەرچاو کەمیکردوە و وەزارەتی کارەباش هۆکارەکەی بۆ نەبونی سوتەمەنی دەگێڕێتەوە.