مەزڵوم عەبدی داوا لە لایەنەکان دەکات خۆیان بۆ قۆناغێکی نوێ ئامادەبکەن
فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات داوا لەلایەنەکانی رۆژئاوا دەکات خۆیان بۆ قۆناغێکی نوێی یەکگرتن ئامادەبکەن.
مەزڵوم عەبدی لە تویتەری فەرمی خۆی ڕایگەیاندوە ئامانجی ئێمە سەرکەوتنی دیالۆگی نێوان ئەنەکەسە و لایەنەکانی دیکە یە.
دەشڵێت ئەو ڕێکەوتنەی ئێمە پێی گەیشتووین گرنگە و بەرژەوەندی گەلەکەمان دەپاریزین.
مەزڵوم عەبدی ئاماژەی بەوەشکردوە ئەرکی هەموو لایەکە ئامادەکاری بۆ قۆناغێکی نوێی یەکگرتن بکەن و ڕووبەڕووی پێشهاتە نوێیەکان ببنەوە.
|