شاندی هەرێم گەڕایەوە بەغدا و گفتوگۆی یەکلاکەرەوە دەکات

31/01/2021
فۆتۆ: 

ئێوارەی ئەمڕۆ شاندی هەرێم گەڕایەوە بەغدا و بڕیارە لەماوەی دوو رۆژی داهاتوودا گفتوگۆی یەکلاکەرەوە لەگەڵ بەغدا بکەن.

پەیامنێری تۆڕی هەواڵی ژیان ڕایگەیاند لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق 36 کۆبونەوەی لەسەر بودجە کردوە و بڕیارە سبەینێش لەگەڵ حکومەتی عێراق کۆببنەوە.

هەروەها شاندی هەرێم داوایان لە لایەنەکانی بەغدا بەتایبەت شیعەکان کردوە هەڵوێستی یەکگرتوو و یەکلاکەرەوەی خۆیانیان پێ بڵێن،چونکە تا ئێستا هەر لایەک و ڕایەکی هەیە.

ئەوە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ هۆشیار عەبدوڵا ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمان ئاشكرایکرد لایەنە شیعەکان پێشنیارێکی نوێیان خستۆتەڕوو و داوا دەکەن بەغدا لە بەندەری جەیهانی تورکیا هەموو نەوتی هەرێم وەربگرێت.

هەروەها لایەنە سوننەکانیش رایانگەیاندوە ئەوان کێشەیان لەگەڵ پشکی هەرێم نیە و پشتگیری دەکەن.