سلێمانی.. سبەینێ لە مەڵبەندی سێ نەوت دابەش دەکرێت

01/02/2021
فۆتۆ: 

دوای ماوەیەک لە ڕاگرتنی، سبەینێ پرۆسەی دابەشکردنی نەوت لە ناوی شاری سلێمانی دەستپێدەکاتەوە، لە مەڵبەندی سێ نەوت دابەش دەکرێت.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی، سبەی سێ شەمە ڕێکەوتی ۲ـ۲ـ۲٠۲۱ پرۆسەی دابەشکردنی نەوت لە ناوشاری سلێمانی لەسنوری مەڵبەندی سێ دەست پێ دەکاتەوە

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕۆژی شەمەی داهاتووش رێکەوتی ٦ـ۲ـ۲٠۲۱ نەوت لە سنوری قەزای دەربەندیخان  دابەش دەکرێت.

ئەو فەرمانگەیە پێشتر ئاماژەی بەوەشكردبوو،  بەهۆی هاتنی بڕێكی زۆر كەم نەوت، پرۆسەی دابەشكردن بەسستی بەڕێوەدەچێت،  دڵنیایی ئەوەشیان داوە هەر بڕە نەوتێكیان بەدەستبگات، بەسەر هاوڵاتیانی دابەش دەكەن.

دابەشکردنی نەوت بە نرخی 44 هەزاردینار بۆ  هەر بەرمیلێک لەڕێگای کارتی زیرەکەوە دەبێت.