تەندروستی عیراق: تووشبوون بە کۆرۆنا ڕووی لە بەرزبوونەوە کردەوە
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٣١٧ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ١١ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ ١٢٧٥ کەس لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە.
لەئێستاشدا ڕێژەی چاکبوونەوە لە کۆرۆنا ٩٥.٦% ی کۆی تووشبوانە.
لەوەتەی کۆرۆنا لە عێراق بڵاوبووەتەوە، ٦٢٣ هەزار و ٧٢ کەس تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٥٩٥ هەزار و ٨٦٩ کەس چاکبوونەتەوە.
بەگوێرەی سەرژمێرییەکانی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، تا ئێستا ١٣٠٧٩ کەس بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.
|