قوباد تاڵەبانی: رادەستكردنی هەموو نەوتی هەرێم بە بەغدا نادەستوریە

05/02/2021
فۆتۆ: 

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، وەزارەتی دارایی فیدراڵی ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێمی بە 683 هەزار فەرمانبەر تۆمار كردووە، لەكاتێكدا لە هەرێم زیاتر لە 751 هەزار فەرمانبەر هەیە، چۆن دەتوانین مووچە بدەین بەو فەرمانبەرانەی كە ناویان لە دارایی فیدراڵ نییە.

قوباد تاڵەبانی، لە دیدارێكی ناوەندی هەواڵی نیشتمانی عیراق، رایگەیاند: هێزە سیاسییەكان بەردەوام كوردیان تۆمەتبار كردووە بە بردنی نەوتی بەسرە، بەڵام بەڕاستی ئێمە بەرپرس نین، لە ساڵی 2014 تا 2018 هیچ بڕە پارەیەكمان لە حكومەتی فیدراڵەوە پێنەگەیشتووە.

ئەو لە قسەكانیدا وتیشی: كێشەی بەسرە ئەگەر بە مافی هەرێم لەو دەروازانەی بۆی تەرخان كرابوو چارەسەر بكرایە، ئەوە هەرێم دەستبەرداری پشكەكەی دەبوو.

تاڵەبانی راشیگەیاند "هەرێمی كوردستان ئامادەیە هەموو پابەندییەك لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ جێبەجێ بكات، چ لەبارەی نەوتەوە بێت، كە رۆژانە 250 هەزار بەرمیلە، تەنانەت سەرچاوەی نەوت لە بەندەرەكانی هەرێم بەپێی دەستوور، بەڵام لە بەرامبەردا دەبێت مافی هەرێمیش دابین بكرێت".

وتیشی "ئەگەر لە خاڵێكی تەكنیكییەوە قسە بكەین، وەزارەتی دارایی فیدراڵی چەند ژمارەیەكی تۆماركردووە كە ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان 683 هەزار فەرمانبەرە، لەكاتێكدا لە هەرێم زیاتر لە 751 هەزار فەرمانبەر هەیە، چۆن دەتوانین مووچە بدەین بەو فەرمانبەرانەی كە ناویان لای دارایی فیدراڵ نییە ئەگەر سەرچاوەی داهاتی خۆمان نەبێت".

ئەو هیوای خواست بە رێكەوتن و هەنگاو بە هەنگاو لەگەڵ حكومەتی عێراقی بگەنە رێكەوتن بۆ ئەوەی سەر لە نوێ كۆمپانیای هەناردەكردنی نەوتی عێراق سۆمۆ لەگەڵ ئەندامانی دەستەی كارگێڕی نوێ دەكرێتەوە، بەڵام هێشتا لە سەرەتاداین و ئەمەش پێویستی بە كاركردنێكی زیاتر هەیە".

 جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم راشیگەیاند رادەستكردنی هەموو نەوتی هەرێم نادەستوریە  بە پێویستیشی زانی: قسەكردن لەگەڵ لیژنەی دارایی دەبێت لەسەر هەر داهاتێك بێت و چۆن داپۆشراوە خەرجییەكان بێت، نەك تەنها باسی داهات بكرێت.