چوار پەرلەمانتار لەسەر لێبڕینی موچەی فەرمانبەرانی بەنداوەکان و رەگەزنامە هاتنە دەنگ

08/02/2021
فۆتۆ: 

چوار پەرلەمانتاری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەسەر بڕیاری حکومەتی هەرێم بۆ لێبڕینی موچەی فەرمانبەرانی بەنداوەکان و رەگەزنامە هاتنە دەنگ و دەڵێن پێویستە حکومەتی هەرێم موچەکانیان بەتەواوی خەرجبکات.

هەریەکە لە هۆشیار عەبدوڵا و ئەحمەد حاجی رەشید و جەمال کۆچەر و شیروان میرزا لە ڕونکردنەوەیەکدا دەڵێن ڕاستە چەند مانگێکە عێراق موچەی فەرمانگە فیدراڵیەکانی نەناردوە و ئەمڕۆ پەیوەندیان بە ئەمینداری ئەنجومەنی وەزیرانەوە کردوە و ڕایانگەیاندوە بڕیارە بەمنزیکانە سەرفبکرێت.

ڕاشیانگەیاندوە هەرێمی کوردستان دەبێت تەحەمولی ئەو هەڵوێستەی خۆی بکات کە دابەلەسەر خۆی کردۆتە ماڵ

داوای ئێمە ئەوەیە حکومەتی هەرێم تەحەمولی ئەو هەڵوێستەی بکا کە دابەشکردنی موچەی ئەو فەرمانگانەی گرتۆتە ئەستۆی خۆی و بەدرێژای ساڵانی ڕابردوو رێگربووە لە گواستنەوەی موچەکانیان بۆ بەغدا.

ئەو چوار پەرلەمانتارە ئاشکراشیانکردوە لە بودجەی 2021 دا بڕگەکەیان جێگیرکردوە بۆ گواستنەوەی یەکجاری مەلەفی ئەو فەرامانبەرانە بۆ بەغدا بۆ ئەوەی هاوشێوەی گومرگ و پاسەوانی سنور ڕاستەوخۆ موچە لە بەغداوە وەربگرن.

 ئەوە لەکاتێکدایە چەند مانگێکە موچەی فەرمانبەرانی بەنداوەکان و ڕەگەزنامە دابەشنەکراوە و ئەمڕۆش وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند بەهۆی نەناردنی پارەکەیان لە بەغداوە هاوشێوەی فەرمانبەرانی دیکە موچەکانیان بە لێبڕینەوە دابەشدەکرێت.