بەڤیدیۆ.. گەنجێکی کورد ریکۆردێکی جیهانی لەبەرزکردنەوەی قورسایی تۆماردەکات
گەنجێکی کورد بەبەرزکردنەوەی هەزار و ٤٠ کیلۆ، رێکۆردێکی نوێی جیهانیی لەبەرزکردنەوەی قورسایی بەقاچ تۆمارکرد.
وەرزشوانێکی کورد بەناوی بێهزاد گوڵ خەڵکی شارۆچکەی سەحنە-ی سەربە پارێزگای کرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان، لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی کەناڵی MBC PERSIA ، توانی هەزار و 40 کیلۆ بە قاچەکانی بەرزبکاتەوە و ریکۆردێکی نوێی جیهانی بۆخۆی تۆماربکات.
پێشتر رۆنی کۆڵمان پاڵەوانی لەشجوانیی جیهان، توانیبووی هەزار کیلۆ بە قاچەکانی بەرزبکاتەوە و تاوەکو ئێستا ئەو ریکۆردە وەرزشییە بەناوی ناوبراوەوە تۆمارکرابوو.
|