| خشتەی سەردانی پاپای ڤاتیکان بۆ عێراق بڵاوکرایەوە  
                             
                                رۆژنامەی سەباحی عێراق خشتەی سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیکانی بۆ عێراق بڵاوکردەوە و بەپێی خشتەکە لەشاری نەجەف سەردانی عەلی سیستانی دەکات.
                                
 
 بەپێی خشتەکە رۆژی پێنجی ئادار پاپا دەگاتە فڕۆکەخانەی بەغدا و لەلایەن سەرۆک وەزیرانەوە پێشوازی لێدەکرێت،پاشان سەردانی سەرۆک کۆماری عێراق دەکات و لەگەڵ دەسەڵاتداران و کەسانی دیپلۆمات کۆدەبێتەوە. پاشان سەردانی کەنیسەی سەیدە نەجات دەکات لە بەغدا و  رۆژی شەممە 6 ی ئادار سەردانی شاری نەجەف دەکات و لەگەڵ عەلی سیستانی کۆدەبێتەوە. بەپێی خشتەکە سەردانی شاری مێژووی ئور دەکات و لە کەنیسەی ماریوسفیش لە بەغدا ئاهەنگی بۆ سازدەکرێت. پاشان رۆژی یەکشەممە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و دواتر دەچێتە شارۆچکەی قەرەقوش و نوێژبۆ رۆژی ئەوکەسانە دەکات کە لە شەڕدا کوژراون و لە کەنیسەی تاهرە لە قەرەقوش ئاهەنگی بۆ سازدەکرێت. ئێوارەی هەمانرۆژیش لە یاریگای فرانسۆ هەریری ئاهەنگێکی گەورەی ئاینی سازدەکرێت و بەیانی رۆژی دووشەممە لە فڕۆکەخانەی بەغداوە دەگەڕێتەوە. سەردانەکەی پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیکان بەیەکەم سەردانی پاپای ڤاتیکان دادەندرێت بۆ عێراق.  
 
 |