شیعری بەهار حوسێنی

10/02/2021
فۆتۆ: 



من لە رۆژئاوای پێستتەوە

تا رۆژهەڵاتی و

لە باکووری باڵاتەوە

تا باشووریم ناردۆتە

نادیارترین شوێنی مێشکم.

ئەزانم وڕینە دەکەم و

وڕینەکانم تەنیا لای تۆ ئۆقرە دەگرن.

بەڵام تۆ لە نادیارترین شوێنی مێشکمی و

من  دەترسم لە دووبارە خوێندنەوەت.

ئەزانم دەبێ ئینسان

ڕووبەڕووی ترسەکانی ببێتەوە

ئەزانم تا ئەبەد بێقەراریم

نۆتێکی سەرگەردانە کە تۆ دەزانی بیژەنی.

بەڵا تۆ لە نادیارترین شوێنی مێشکمی و

من دەترسم بۆن بە لاپەڕەکانتەوە بکەم.

بەهارحسەینی