ئیدوارد هاپەر: تەنیاییەکی لەڕادەبەدەر لە کارەکانیدا خۆی مەڵاسداوە
ئیدوارد هاپەر
* وێنەکێشێکی خەڵکی ئەمریکایە .
* لە شاری (نیویۆرک)لەدایکبووە .
* تابلۆکانی بە شێوازێکی واقیعی دروست دەکات، بەڵام واقیعێک کە مرۆڤ دەخاتە بەردەم بیرکردنەوە .
* لە ڕێگەی تابلۆکانییەوە دیمەنە ئاساییەکانی ڕۆژانە نیشان دەدا، لەوانە (وێستگەی شەمەندەفەر، مرۆڤی تەنیا، شەقام، خانوو، درەخت ...)
* ئەو لە کارەکانیدا یاریی بە شوێن و ڕووناکی و سێبەر و ڕەنگ دەکات، بەو هۆیەشەوە ڕەهەندێکی درامی لە کارەکانییدا دەسازێنێت .
* کەشی تابلۆکانی بەگشتی مات و دڵتەنگ و غەمگینن و تەنیاییەکی تاکو ڕادەی کوشندەیی لە هەناویاندا بەرجەستەیە
* ئەو لە ناو واقیعێکی سادە و باودا دەتخاتە بەردەم هەستکردن بە نامۆیی و تەنیاییەکی قووڵی مرۆیی .
* تەنانەت ئەو تابلۆیانەشی کە دوو کەس و زیاتریان تێدایە هەر نیشاندەری گیانێکی تەنیان و نامۆن، چونکە وەک دەبینیت کەسەکان هیچ پەیوەندییەک لە نێوانیاندا نییە، بەڵکو زۆرجار ئاراستەی جەستە و هەڵوێست و شێوەشیان یەکانگیر نین و هەریەکەیان لە جیهانی تایبەتی خۆیاندا ڕۆچوون .
* کۆی تابلۆکانی ئەم هونەرمەندە بە ستایلێکی تایبەت(لە واقیعێکی سادەدا) خەریکن ژیانی مرۆڤی مۆدێرن بخەنەڕوو .
|