کۆمەڵە شیعرێکی نووسەری کورد بەختیار عەلی بەزمانی فارسی بڵاودەبێتەوە

10/02/2021
فۆتۆ: 

شیعرکانی لە کتێبێکدا بە ناوی (پێکەنین غەمگینترت دەکات ) چاپ دەبن.

کۆمەڵە شیعری "ئیشکردن لەدارستانەکانی فیردەوسدا" لەنوسینی نوسەری کورد (بەختیار عەلی)، لەلایەن وەرگێڕ (مەریوان هەڵەبجەیی)ەوە وەرگێڕدراوە بۆ زمانی فارسی و بەمنزیکانە بە ناوی نیشانی (پێکە نین غەمگینترت دەکات) چاپ و بڵاودەبێتەوە.

پاش چەندین ساڵ لە وەرگێڕانی ئەو کۆمەڵە شیعرە، لە ئێستادا مۆڵەتی چاپ و بڵاوکردنەوەی لە تاران وەرگرتووە، لە کۆتایی ئەم مانگەدا لەلایەن خانەی چاپ و بڵاوکردنەوەی( سالس)ەوە  چاپ دەکرێت .

(مەریوان هەڵەبجەیی) جگە لە وەرگێڕانی دەقە شیعرییەکان، پێشەکییەکی بە فارسی لەسەر ژیان و کارەکانی نووسەر و رۆماننووسی کورد (بەختیار عەلی) نوسیوە، لە هاودەم لە کتێبەکەدا جگە لە دەقە شیعرییەکان، وتارێكی (بەختیار عەلی) دەربارەی شیعر هەیە.

خانەی "نشری سالس" لە تاران  یەکێکە لە بەناوبانگترین ناوەندەکانی بڵاوکردنەوەی ئێران کە زۆرترین شاکارە جیهانییەکانی  وەرگری نۆبڵی" چاپ و بڵاوکردووەتەوە، جێگەی بایەخە وەها دەزگایەک گرنگی بە نووسەرە داهێنەرەکانی کورد دەدات.