بلاسخارت: سەرۆکی هەرێم دەتوانیت ڕۆڵی بەرچاوتری هەبێت لە گفتوگۆکانی بەغدا و هەلێر
جێنین بلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق رایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی دەتوانێت ڕۆڵی بەرچاوتری هەبێت لە سەرخستنی گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا.
سەرۆکایەتی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیکردووە لە جێنین بلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق.
لە ڕاگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتی هەرێم ڕایگەیاند، له كۆبوونه‌وه‌کەدا كێشه‌كانى هه‌ولێر وبه‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنيان و هه‌وڵه‌كان بۆ جێگيركردنى پشكى هه‌رێمى كوردستان له ياساى بودجه‌ى 2021ى عێراقدا تاوتوێ كرا.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە هه‌ردوولا جه‌ختيان له چاره‌سه‌ركردني کێشەکان کردەوە له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوورى عێراق، لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، گفتوگۆکرا لەسەر دۆخى سياسى و ئه‌منى و ئابووريى وڵات، په‌تاى کۆرنا و هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عێراق، دۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران، مه‌ترسيى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى تيرۆر و كرداره‌كانى داعش و دۆخى ناوچه‌كه‌يان به‌گشتى قسە و باسیان لەبارەوە کر
|