هەپەگە: تورکیا بە شکستخواردوویی لە چیای گارە کشایەوە

14/02/2021
فۆتۆ: 

هێزەکانی پاراستنی گەل سەر بە پەکەکە وردەکاری شەڕی چوار رۆژەی چیای گارەی بڵاوکردەوە و دەڵێت سوپای تورکیا بەشکستخواردووی کشاوەتەوە.

هەپەگە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە لە رۆژانی 13 و 14 مانگدا زیاتر لە 46 جار لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیاوە ناوچەکە بۆردومانکراوە.

هەپەگە ئاشکراشیکردوە گەریلاکان توانیویانە هەلیکۆپتەرێکی کوبرای تورکیا وەشێندرا و هەلیکۆپتەرەکانی دیکەش ناوچەکەیان جێهێشتووە.

ئاماژەی بەوەشکردوە دوێنی کاتژمێری سێی پاشنێوەڕۆ هێزەکانی گەریلا بە فڕۆکەی درۆن دوو چالاکیان ئەنجامداوە و زیانی زۆریان لە سوپای تورکیا داوە.

هەپەگە دەشڵێت ئەو هێزەی هاتبوو بۆ سەر چیای گارە گوایە یەکینە هەڵبژێردراوەکانی سوپای تورکیان،بەڵام گورزی گەورەیان بەرکەوت و شکستیان هێنا.

ئەوە لەکاتێکدایە بەیانی ئەمڕۆ وەزیری بەرگری تورکیا کۆتایهاتنی ئۆپراسیۆنی چنگی هەڵۆی دووی بۆ سەرچیای گارە ڕاگەیاند