لەدهۆک دووکەس بە تۆمەتی دانانی پەیجی هەلی کاری ساختە دەستگیرکران
وتەبێژی پۆلیسی دهۆک ڕایگەیاند لە ناحیەی سەرسنگ هێزەکانی پۆلیس دوو کەسیان دەستگیرکردوە کە هەستاون بە دانانی پەیجی هەلی کاری ساختە و پاش ئەوەی هاوڵاتیان سیڤیان ناردوە فێڵێان لێکردوون.
هێمن سڵێمان وتەبێژی پۆلیسی دهۆک ئاشکراشیکرد ئەو دوو کەسە داوای پاسۆردی ئێمێڵ و فەیسبوکیان لەوکەسانە کردوە کە سیڤیان ناردوە و هاوڵاتیەکانیش پاسۆردەکانیان پێداون.
وتەبێژی پۆلیسی دهۆک دەشڵێت زۆربەی ئەم جۆرە تاوانانە بەهۆی دڵپاکی و سادەیی هاوڵاتیانەوەیە،چونکە زوو باوەڕ بەم کەسانە دەکەن.
هێمن سڵێمان ئاماژەی بەوەشکرد تۆمەتبارەکان دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوە و لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراون.
|