چارەسەرێکی نوێ بۆ لەبارچوونی منداڵ دۆزرایەوە

15/02/2021
فۆتۆ: 

لێکۆڵینەوەیەکی نوێ لە زانکۆی ئەمریکی پزیشکی دەریخستووە کە وەرگرتنی ڕۆژانەی دۆزێکی کەم لە ئەسپرین، کاریگەری ئەرێنی هەیە لەسەر دەرەنجامی سکپڕی لەو کەسانەدا کە پێشتر منداڵیان لەبارچووە.

ڕاپۆرتەکە کە لە ڕۆژنامەی ساڵانەی پزیشکی هەناویدا بڵاوکراوەتەوە، ئەوەشی باسکردووە کە سوودەکانی ئەم چارەسەرە زیاتر لەو کەسانەدا دەرکەوتوون کە پێش سکپڕی دەستیان بە وەرگرتنی ئەم چارەسەرە کردووە.
هەروەها ئەو کەسانەی کە جدی بوون و هەفتانە ٤ بۆ ٧ ڕۆژ دۆزێکی کەمی ئەسپرینیان وەرگرتووە دەرەنجامی باشتریان هەبووە لەوانەی کە کەمتەرخەمییان لە وەرگرتنی چارەسەرەکەدا کردووە.
بەڵام پێویستە ئاگاداری ئەوەبین کە ئەسپیرین  بۆ هەندێک کەس نانوسرێت وەک ئەو کەسانەی کە مەترسی خوێنبەربوونیان لەسەرە، بۆیە پێویستە لەگەڵ پزیشکی پسپۆڕ گفتوگۆ بکەیت پێش بەکارهێنانی ئەم دەرمانە.
لێکۆڵەرەوان لە زانکۆی ئیمۆری بۆیان دەرکەووتووە کە ئەم  چارەسەرە ڕێژەی منداڵبوونی سەرکەوتووی بە ٣٠٪ زیادکردووە
لێکۆڵەرەوان لە زانکۆی ئیمۆری بۆیان دەرکەووتووە کە ئەم
 چارەسەرە ڕێژەی منداڵبوونی سەرکەوتووی بە ٣٠٪ زیادکردووە لەو کەسانەدا کە بە دروستی و بە بەردەوامی چەرسەرەکەیان وەرگرتووە. لێکۆڵەرەوان پێیانوایە کە چارەسەرەکە چەندە گرنگە ئەوەندەش وابەستەیی بە وەرگرتنی ڕۆژانەی دەرمانەکە گرنگە، چونکە گەر وانەبێت نەخۆش سوودی تەواوی لێنابینێت.
ئەسپیرین بۆ ئەم کاریگەریەی هەیە؟

ئەسپرین بەگشتی بۆ ئەو ئەو ئافرەتە دووگیانانە دەنووسرێت کە بەرزەپەستانی خوێنیان هەیە یان تووشی کێشەی سیستەمی بەرگری جەستەیان بوون بەسەر سکەکەیانەوە و دووچاری خەستبوونەوەی خوێنی کردوون.

بەرزەپەستانی خوێن لە کاتی دووگیانیدا کاریگەری لەسەر گەشەی منداڵ هەیە لە منداڵدانی دایکیدا ئەمە جگە لەوەی کە مەترسییەکی گەورەشە لەسەر دایکەکە.

کێشەی کۆئەندامی بەرگری و خوێن مەینیش یەکێکی دیکەیە لە هۆکارەکانی لەبارچوون و پەستانی خوێن زیاتر بەرز دەکاتەوە.

ئەسپرین ئاسانکاری بۆ ڕۆشتنی خوێن دەکات بە ناو وێڵاشدا، کە ئەمەش ئەگەری لەبارچوون کەمدەکاتەوە

دکتۆر جێنیفەر کە پسپۆڕی ژنان و منداڵبوونە لە نەخۆشخانەی لینۆکس هیڵ لە شاری نیویۆرک، پێیوایە کە ئەسپرین ئاسانکاری بۆ
ڕۆشتنی خوێن دەکات بە ناو وێڵاشدا، کە ئەمەش ئەگەری لەبارچوون کەمدەکاتەوە.

دکتۆر جێنیفەر ڕاشیگەیاند "لەبەر ئەوەی بەرزەپەستانی خوێن و خوێن مەین ڕێگری دەکەن لە ڕۆشتنی خوێن بۆ وێڵاش، دەرمانێکی وەک ئەسپرین کە کاری ڕوونکردنەوەی خوێنە کاریگەری ئەم نەخۆشیانە کەم دەکاتەوە."

ئەسپرین بۆ ئەو کەسانە نابێت کە خوێنبەربوونیان لەگەڵدایە یان ئەو کەسانەی کە هەستیارییان بە دەرمانی دژە هەوکردن هەیە

کێ دەتوانێت ئەسپرین وەربگرێت؟

ئەسپرین بۆ ئەو کەسانە نابێت کە خوێنبەربوونیان لەگەڵدایە یان ئەو کەسانەی کە هەستیارییان بە دەرمانی دژە هەوکردن هەیە. هەرچەندە وا پێشبینی دەکرێت کە ئەسپرین کاریگەری ئەرێنی لەسەر هەموو ئەو کەسانە هەبێت کە بەتەمای منداڵبوونن، بەڵام لە ئێستادا تەنها بۆ ئەو کەسانە پێشنیارکراوە کە پێشتر منداڵیان لەبارچووە یاخود دوچاری بەرزەپەستانی خوێنبوون یان بەدەست کێشەی کۆئەندامی بەرگرییەوە دەناڵێنن تا ئەو کاتەی لێکۆڵینەوەکان زانیاری زیاتر دەخەنە ڕوو.

بەڵام پێویستە ئەوەش بزانین کە ئەسپرین ڕێگری لە هەموو جۆرە جیاوازەکانی لەبارچوون ناکات چونکە یەکێک لە هۆکارە سەرەکیەکانی لەبارچوون بۆماوەییە. بۆیە پاراستنی تەندروستی خۆت پێش سکپڕی و لە کاتی سکپڕیدا زۆر لە وەرگرتنی ئەسپرین یان هەر جۆرە داو و دەرمانێکی دیکە کاریگەرترە.