وەزارەتی ناوخۆ لەسەر هێرشە موشەکییەکانی هەولێر ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

15/02/2021
فۆتۆ: 

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ڕایگەیاند، بەدواچوون و لێکۆڵینەوەی ورد لەلایەن دەزگا ئەمنییەکان لەسەر هێرشە موشەکییەکانی ئەمشەوی سەر هەولێر دەستی پێکردووە و داواش لە هاوڵاتیان دەکات لە ماڵەکانیان بمێننەوە.

 لەڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی ناوخۆیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمشە و کاتژمێر ٩:٣٠ خولەک چەند موشەکێک ئاڕاستەی شاری هەولێر و دەوروبەری کران، بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان ژمارەیەک هاوڵاتی بریندار بوون.

لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆیی هەرێم ئاماژە بەوەشکراوە، لێکۆڵینەوەی ورد لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە لەسەر هێرشەکان دەستی پێکردووە و داوا لە هاووڵاتیانی شاری هەولێریش دەکات لەو شوێنانە دووربکەنەوە و لە ماڵەکانیان بمێننەوە تا دواتر زانیاری زیاتر بڵاودەکەنەوە.