پنتاگۆن: لە هێرشەکەی هەولێر هاوڵاتیەکی ئەمریکی کوژراوە و پێنجی دیکەش برینداربوون

16/02/2021
فۆتۆ: 

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند، لە هێرشەکەی هەولێر هاوڵاتییەکی مەدەنی ئەمریکی کوژراوە و پێنجی کەسی دیکەشیان برینداربوون.

هاوکات وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئاشکرایکرد، لە ئەنجامی هێرشێکی ناڕاستەوخۆ بۆ سەر هێزەکانیان لە هەولێر  بەڵێندەرێک کوژراوە و پێنج بەڵێندەری دیکە برینداربوون، هەروەها سەربازێکی خزمەتگوزاری ئەمریکیش برینداربووە.