وەزارەتی ناوخۆ زانیاری نوێ لەسەر هێرشەکەی هەولێر ئاشکرادەکات

16/02/2021
فۆتۆ: 

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ڕاگەیەندراوێکی نوێی لەسەر هێرشەکەی شەوی ڕابردووی هەولێر بڵاوکردەوە و دەڵێت هەموو ئەو دەستانەی لە پشت ئەم ڕوداوەوەن ئاشکرا و رسوا دەکرێن و بە سزای خۆیان دەگەیەندرێن.

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ئاشکراشیکردوە لەهێرشەکەدا لەناو فڕۆکەخانەی هەولێر کەسێک گیانی لەدەستداوە و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشکردوە لەناو شاری هەولێریش سێ کەسی دیکە برینداربوون ئەمە جگە لە زیانە مادییەکان کە بەر چەند شوێنێک کەوتوون.

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ڕاشیگەیاندوە شوێنی ئەو ئۆتۆمبیلەی کە کاتیۆشاکانی هەڵداوە و لە نێوان هەولێر-گوێر دۆزرایەوە و ئەوەی جێگەی سەرنجە هەمان شێواز و تەکنیکی هێرشەکەی ڕابردووی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر بەکارهاتووە.

وەزارەتی ناوخۆ دەشڵێت لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن بۆ ئاشکراکردنی ئەو کەس و لایەنانەی لە پشت هێرشەکەوەن.

ئەوە لەکاتێکدایە شەوی ڕابردووی ژمارەیەک کاتیۆشا ئاراستەی فڕۆکەخانەی هەولێر و چەند گەڕەکێکی هەولێرکرا ڕوداوەکەش کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە.