مردن بە کۆرۆنا لە هەرێم 3500 کەسی تێپەڕاند

16/02/2021
فۆتۆ: 
هەولێر

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دواین راگەیەندراوی خۆیدا بڵاویکردەوە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٣٨ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و دوو کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە و بەوەش ژمارەی مردووانی کۆرۆنا لە هەرێم گەیشتە ٣٥٠١ کەس.

دەقی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان:

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ   COVID١٩ ژمارە (٣٥٦)

١. پشکنین: (٤٥٧٠ پشکنینی نوێ) 
• (٢٣١٤) هەولێر
• (٦٣٥) سلێمانی
• (١٢٧٥) دهۆک
• (١٠) هەڵەبجە
• (٣٣٦) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین
• 
٢. تووشبوو: (١٣٨ تووشبووی نوێ)
• (٥٠) هەولێر
• (٤٦) سلێمانی
• (٣٤) دهۆک
• (١) هەڵەبجە
• (٧) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین
• 
٣. چاکبوون: (١٠٥ چاکبوون)
• (٤٣) هەولێر
• (٢٧) سلێمانی
• (٢٨) دهۆک
• (١) هەڵەبجە
• (٦) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین
• 
٤. مردن: (٢ مردن)
• (٠) هەولێر
• (١) سلێمانی
• (١) دهۆک
• (٠) هەڵەبجە
• (٠) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین
 
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ١١٢٣٥٨١ (٣٩٦٦٠٥ هەولێر، ٢٣١٩٣٥ سلێمانی، ٤٨٧٥٤٤ دهۆک، ٧٤٩٧ هەڵەبجە)
تووشبوون ١٠٧١٨٦ (٣٧٠٦٨ هەولێر، ٣١٠٥٧ سلێمانی، ٣٥٩٥٨ دهۆک، ٣١٠٣ هەڵەبجە)
چاکبوون ١٠٢٥٤٥ (٣٥٧٦٧ هەولێر، ٢٨٩٨٦ سلێمانی، ٣٤٨٣٤ دهۆک، ٢٩٥٨ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ١١٤٠ (٣٧٤ ھەولێر، ٣٦٨ سلێمانی، ٣٩٦ دھۆک، ٢ ھەڵەبجە)
مردن ٣٥٠١ (٩٢٧ هەولێر، ١٧٠٣ سلێمانی، ٧٢٨ دهۆک، ١٤٣ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسک و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). 
 
 وەزارەتی تەندروستی       
حکومەتی هەرێمی کوردستان    
١٦ی شوبات ٢٠٢١