تووشبوون بە کۆرۆنا لە عێراق ژمارەی پێوانەیی تۆمارکردەوە

16/02/2021
فۆتۆ: 

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، جارێکی تر تووشبوون بە کۆرۆنا ژمارەی پێوانەیی تۆمارکردووە و لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٣٣٣٢ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٧ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەدوێنوە تا ئەمڕۆ ١٦٢٢ کەسی دیکە چاکبوونەتەوە لە کۆرۆنا.

لە ئێستاش ڕێژەی چاکبوونەوە لەچاو دوو هەفتە  لەمەوبەر دابەزیووە و لە ئێستادا ڕێژەکە ٩٣.٨%ی کۆی تووشبوانە.

لەوەتەی کۆرۆنا لە عێراقدا بڵاوبووەتەوە، ٦٤٩ هەزار و ٩٨٢ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون، لەو ژمارەیەش ٦٠٩ هەزار و ٨٠٠ کەس چاکبوونەتەوە.

وەک وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بڵاویکردووەتەوە، تا ئێستا  بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ١٣١٩٢ کەس گیانیان لەدەستداوە.