بلاسخارت: هێرشەکانی سەر هەولێر هەوڵێکە بۆ نانەوەی ئاڵۆزی

16/02/2021
فۆتۆ: 

جینین بلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، هێرشەکانی سەر هەولێر هەوڵێکە بۆ نانەوەی ئاڵۆزی و پشێوی، جەختیشیکردەوە قەوارە سیاسییەکانی عێراق هەڵبژاردنی پێشوەختە بە گرنگ دەزانن.

نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، لە وتەیەکدا لەبەردەم ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند "بۆردومانکردنی شاری هەولێر هەوڵێکە بۆ نانەوەی ئاژاوە و نائارامی، پەیوەندییەکانی بەغدا و هەولێر ئارامە".

بلاسخارت ئاماژەی بەوەشکرد، سەرکردە عێراقییەکان بەردەوامن لە پارێزگاریکردن لە پەیوەندییەکی کراوە بۆ خزمەتی سیاسەتی دەرەوە.

لە کۆتایی وتەکانیدا نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، قەوارە سیاسییەکان بەڕوون و ڕاشکاوی جەختیانکردووەتەوە لە بایەخ و گرنگی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە.

دەربارەی کامپی ئاوارەکانیش، بلاسخارت ئاشکرایکرد، حکومەتی عێراق بەنیازە کامپی ئەو ئاوارانە دابخات.