وەزارەتی دەرەوەی عێراق زانیاری وردی لەسەر سەردانەکەی پاپا ئاشکراکرد

17/02/2021
فۆتۆ: 

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاشکرایکرد، سەردانەکەی پاپا بە فڕۆکە و پاسەوانی تایبەتی عێراقی دەبێت و وتارەکەشی لە شاری ئوری مێژووی پێشکەش دەکات.

میدیا عێراقییەکان لە زاری نزار خەیروڵا بیرکاری پێشکەوتووی وەزارەتی دەرەوەی عێراقەوە بڵاویانکردەوە، سەردانەکەی پاپای ڤاتیکان بۆ عێراق مێژوویی دەبێت و کاریگەریی گەورەی دەبێت لەسەر عێراق و پیشتوانی لە مەسیحییەکانی وڵات.

روونیشیکردەوە وتاری سەرەکی پاپا لە شاری ئوری مێژووی لە پارێزگای نەینەوا دەبێت، کە بەشێوێنی لە دایکبوونی پێغەمبەر ئیبراهیم دەبێت.

نزار حەیروڵا ئاماژەی بەوەشکرد، ڤاتیکان خواستی ئەوەیان هەیە پاپا بە فڕۆکەی عێراقی و بە دابینکردنی پارێزگاری عێراقیش بێت، جەختیشیکردەوە سەردانەی پاپا بۆ شاری نەجەف مێژووییە و بۆ یەکەم جارە پاپای ڤاتیکان سەردانی حەوزەی نەجەف بکات.

ڕوونیشیکردەوە، سەردانەکە رەهەندێکی ئایینی زۆر گرنگی هەیە و هەماهەنگی و پەیوەندیی چڕ لە ئارادایە لەگەڵ نەجەف و زیقار و نەینەوا و هەرێمی کوردستانیش سەبارەت بە سەردانەکەی پاپا و لیژنەی ئامادەکاری بۆ دیاریکراوە.

لە بەشێکی تری وتەکانیدا ئەو لێپرسراوە باڵایەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە ڕوماڵیکی تایبەتی میدیایی بۆ بکرێت و سەرکەوتوو بێت و بایەخپێدانی ڕۆژنامەنووسان کاری لەپێشینەی ئەوان دەبێت بە مەبەستی پێشکەشکردنی پاشترین ڕوماڵی سەردانەکەی پاپا.