داهاتی نەوتی عێراق لەمانگی ڕابردوودا زیاتر لە نیوملیار دۆلار زیادی کردوە

18/02/2021
فۆتۆ: 

وەزارەتی نەوت داهاتی مانگی ڕابردووی فرۆشتنی نەوتی ئاشکراکرد و دەردەکەوێت داهاتەکە زیاتر لە نیو ملیار دۆلار زیادی کردوە.

وەزارەتی نەوتی عێراق لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندوە تێکڕای داهاتی مانگی ڕابردوو 4 ملیار و 765 ملیۆن دۆلار بووە بەوەش دەردەکەوێت داهاتە زیاتر لە نیو ملیار زیادی کردوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە مانگی ڕابردوو 88 ملیۆن و 922 هەزار و 697 بەرمیل نەوت فرۆشراوە.

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕاشیگەیاندوە مانگی ڕابردوو بەرمیلێک نەوت بە 53 دۆلار و نیو فرۆشراوە.
وەزارەتی نەوت ئاشکراشیکردوە 85 ملیۆن بەرمیل لە کێڵگەکانی ناوەڕاست و باشور دەرهێندراوە و سێ ملیۆن بەرمیلیش لە کێڵگەکانی کەرکوک دەرهێندراوە.

ئەوە لەکاتێکدایە چەند هەفتەیەکە نرخی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەتەوە و ئەمڕۆ دوای 13 مانگ نرخی نەوتی برێنت 65 دۆلاری تێپەڕاند.