دەمیرتاش: ئیدانەی کوشتنی دیلەکانی تورکیا لە شەڕی گارە دەکەم

18/02/2021
فۆتۆ: 

سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە ڕایگەیاند بە ئاشکرا ئیدانەی کوشتنی 13 کەسی گەلەکەمان دەکەم کە لەلای پەکەکە بوون.

دەمیرتاش لە تویتێکدا لە تویتەری فەرمی خۆی ڕاشیگەیاندوە هاوبەشی خەمی خێزانی دیلەکانم، ئەوەشی کە پێویستە وەڵامی خەڵک بداتەوە و لێپرسینەوەی لێبکرێت دەسەڵاتە.

سەڵاحەدین دەمیرتاش ئاماژەی بەوەشکردوە بەرپرسیارکردنی هەدەپە و ئۆپۆزسیۆن لەم ڕوداوە تراژیدییە لە ڕێگەی ئۆپراسیۆنی شۆی سیاسیەوە بێ ئاگاییە.

ئەوە لەکاتێکدایە لەماوەی چوار رۆژی شەڕی نێوان تورکیا و پەکەکە لە چیای گارە 13 دیلی سوپای تورکیا کە لەلای پەکەکەبوون کوژران، پەکەکە تورکیا تۆمەتباردەکات کە دیلەکانی خۆی بە چەکی کیمیای کوشتووە، تورکیاش دەڵێت پەکەکە دیلەکانی کوشتووە.