لۆید ئۆستن: هێرشە موشەكیەكەی هەولێر گرنگی رۆڵی ئەمریكای دەرخست
وەزیری بەرگریی ئەمریكا رایگەیاند هێرشە موشەكیەكەی سەر هەولێر گرنگی بەردەوامبوونی رۆڵی ئەمریكای دەرخست لە ناوچەكەدا.
لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریكا لە میانی بەشداری كردنی لە كۆبوونەوەی وەزیری بەرگری وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ لەبارەی رەوشی عێراق و روبەڕوبوونەوەی داعش رایگەیاند: ئەمریكا پابەندە بە لەنێوبردنی بەردەوامیی داعش، هاوكات رێزیش لە سەروەریی خاكی عێراق و سەقامگیریی درێژخایەنی ناوچەكە دەگرێت.
لەبارەی قەسەكانی وەزیرەكەوە وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە، كە تیایدا ئاماژە بەوە كراوە كە ئەو وەزیرە وتوشیەتی: هێرشە موشەكییەكەی ئەم دواییەی سەر هەولێر، گرنگیی بەردەوامبوونی كاری ئەمریكا لە ناوچەكە دەردەخات.
وەزیرەكەی ئەمریكا جەختی لە پێویستیی بوونی توانای سەربازی و هێزی ئامادەكراو كردووەتەوە بۆ پاڵپشتیكردنی ئۆپراسیۆنە بەردەوامەكانی ناتۆ و وەڵامدانەوەی خێرای قەیرانە لەناكاوەكان.
لەدوای هێرشە موشەكیەكەی شەوی دووشەممە كاردانەوەی جیاواز لەلایەن وڵاتانەوە دەربڕدرا، هاوپەیمانێتیش ناتۆش رایگەیاند هاوكاریەكانی بۆ عێراق زیاتر دەكات و ژمارەی راوێژكارە سەربازیەكانی دەگەیەنێتە نزیكەی 4 هەزار.
|